17/10/2026 246 جار خوێنراوەتەوە

بەغداد.. كارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ئیسلامی بەردەوامە

پەیام
 
ئەمڕۆ لە بەغدادی پایتەختی عێراق، كارەكانی خولی 52هەمینی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی دەستی بە كارەكانی كرد و بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی، 17 و 18ی مانگ بەردەوام بێت.

لە وتەی دەستپێكی كردنەوەی كارەكانی كۆبوونەوەكەدا، عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستپێشخەریی پێكەوەبەستنی تەواوكاری تۆڕەكانی وزە و شەمەندەفەر و هۆكارەكانی گواستنەوە و پەیوەندیی دیجیتاڵی و بەرەوپێشبردنی سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی و سەكۆكانی بازرگانی و هەروەها بەدیهێنانی تەواوكاری لەنێوان ناوچە پیشەسازییەكان، ڕاگەیاند.

لە بەشێكی قسەكانیدا لە كردنەوەی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای ئازادیی بازرگانی و پاراستنی ڕێگەكانی و گرەنتی بەردەوامیی گواستنەوە لە ڕێڕەوە نێودەوڵەكانیش كرد.

عەلی زەیدی بە ئاماژەدان بە قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی گەلانی وڵاتانی ئیسلامی و خزمەتكردنی پرسەكانی ئوممەت و گرەنتی داهاتووی نەوەكان، بانگەوازی كاری هاوبەشی زیاتری ئاڕاستەی بەشداربووانی كۆبوونەوەكە كرد.

زەیدی وتیشی: عێراق لە ڕابردوو و ئێستاشدا بەدەست كاریگەریی و لێكەوتە ئابوورییەكانی ململانێ و قەیرانەكانی ناوچەگەوە دەناڵێنێت.

سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆتایی قسەكانی بەوە هێنا كە وڵاتانی ژێر چەتری ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی هەوڵی زیاتر لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكە بدەن و لەو میانەیەشدا سوپاسی پاكستان كر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا