پێش 4 هەفتە 585 جار خوێنراوەتەوە

ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ ڕێككەوتنێكی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆ كرد

پەیام

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ ئەلەكترۆنیكس لیڤانت ڕێككەوتنێكی هاوبەشی ستراتیژییان بۆ دابینكردنی نوێترین ئامێر و چارەسەرە تەكنەلۆژییەكان لە سەرتاسەری عێراقدا واژۆ كرد. 

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیاكە لە چوارچێوەی ئەم هاوبەشییەدا بەشداربووان لە ڕێگەی كەناڵەكانی ئاسیاسێڵەوە دەستیان بە ئۆفەری تایبەت، بژاردەی قیست و پڕۆگرامی گۆڕینەوەی ئامێرە كۆنەكانیان بە مۆدێلی نوێی سامسۆنگ دەگات. 

هاوكات هەردوولا پێكەوە كار دەكەن بۆ دابینكردنی چارەسەری ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراوە و كۆمپانیاكان بە پاڵپشتیی سیستەمی ئەمنیی "سامسۆنگ نۆكس گارد"، لە پاڵ ڕاهێنانی تیمەكانی فرۆشتن لە ڕێگەی بەرنامەی ڕاوێژكاریی باوەڕپێكراوی سامسۆنگ تا باشترین پشتگیری پێشكەش بە بەكارهێنەران بكرێت. 

عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند كە ئەم هاوبەشییە هەنگاوێكە بۆ خێراكردنی داهاتووی دیجیتاڵیی عێراق و بەردەستكردنی تەكنەلۆژیای جیهانیی ژیریی دەستكرد بۆ سەرجەم هاووڵاتییان.

هەروەها جۆنگهۆ كانگ، سەرۆكی كۆمپانیای سامسۆنگ ئەلەكترۆنیكس لیڤانت جەختی كردەوە، كە ئەم قۆناغە نوێیە وایان لێدەكات نوێترین داهێنانەكانی سامسۆنگ بگەیەننە بەكاربەران لە سەرانسەری عێراقدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پچڕان لە خزمەتگوزارییەكانی مایكرۆسۆفت ڕوویدا و 74 وڵات و ناوچەی گرتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەناردەی ئۆتۆمبێلی وزەی نوێی چین مانگی ڕابردوو لەسەدا 140 بەرزبووەوە

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا لەبارەی لەدەستدەرچوونی ژیریی دەستكرد هۆشداری دەدەن

  • پێش 2 هەفتە

    پاریس.. کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی ستیڤیی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەدەستهێنا

  • پێش 4 هەفتە

    چرا حسێن خەڵاتی خانمی پێشەنگی کەرتی تەکنەلۆژیای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بردەوە

  • پێش 4 هەفتە

    ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ ڕێككەوتنێكی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆ كرد

  • 28/08/2026

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

سەرەتا