1 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
سنە.. لە شەش مانگدا 600 هێكتار لە دارستان و لەوەڕگا سوتاون
پەیام
لە ماوەی شەش مانگدا نزیكەی 600 هێكتار لە دارستان و لەوەڕگەكانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان سووتاون.
بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی سنە ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا، بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە 586 هێكتار لە دارستان و لەوەڕگەكانی ئەو پارێزگایەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەناوچوون.
فەرزاد زەندی ئاشكرای كرد، ئاگركەوتنەوەكان بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی سەدا 10 زیادیان كردووە؛ هاوكات بەهۆی ڕاوكردنی نایاسایی لە ناوچە قەدەغەكراوەكاندا كە سەدا 12ی ڕووبەری پارێزگاكە پێكدەهێنن، لەو ماوەیەدا 157 ڕاوچیی سەرپێچیكار دەستگیر كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
لە هەرێمی كوردستانیش ساڵانە بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە بە تایبەت لە وەرزی هاویندا ڕووبەرێكی زۆر لە درەخت و پووش و پاوان و لەوەڕگا دەسووتێت و زیانێكی گەورەی ژینگەیی بە ناوچەكە دەگەیەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە