1 کاتژمێر پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
پچڕان لە خزمەتگوزارییەكانی مایكرۆسۆفت ڕوویدا و 74 وڵات و ناوچەی گرتەوە
پەیام
زۆرینەی خزمەتگوزارییەكانی
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پچڕا و پشێوی لەسەر ئاستی جیهان لێ كەوتەوە و كۆمپانیاكە هەوڵەكانی
بۆ دووبارە گەڕانەوەی خزمەتگوزارییەكان چڕكردووەتەوە.
پچڕان لە خزمەتگوزارییەكانی
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بۆ پرۆگرامسازی كۆمپیوتەر ڕوویدا لەوانە ئاوت لۆك و ژیری دەستكردی
كوپایلۆت و خزمەتگوزاری تیمز و زۆرێك لە خزمەتگوزارییەكانی ئەو كۆمپانیایە لە 74 وڵات
و ناوچەكەدا لەكار كەوتن.
لای خۆیەوە كۆمپانیای
مایكرۆسۆفت بڵاویكردەوە لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گێڕانەوەی خزمەتگوزارییەكان و هەوڵی
تەواو دەدات بەهەموو شێوەیەك بۆ دانانی سنوورێك بۆ كاریگەری پچڕانی خزمەتگوزارییەكانی.
بەبۆچوونی كۆمپانیای
مایكرۆسۆفت لەم قۆناغەدا لەو بڕوایەدا نین كە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوێكی ئەلیكترۆنی دەكەن
و ڕەتی دەكاتەوە ئاماژە هەبێت لەسەر هێرشی ئەلیكترۆنی و باس لەوە دەكات ئەوەی هەیە
تاڕادەیەك هاوشێوەیە لەگەڵ بوونی كێشە لەكاتی نوێكردنەوەی داتاكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە