پێش 2 هەفتە 449 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا لەبارەی لەدەستدەرچوونی ژیریی دەستكرد هۆشداری دەدەن

پەیام   
كۆمپانیای ئانسرۆپیك لە ڕاپۆرتێكی سەد لاپەڕەییدا هۆشداریی لە مەترسییە كارەساتبارەكانی ژیریی دەستكرد بۆ سەر مرۆڤایەتی دا، هاوكات بانكەكانی ئەمریكا پلانی فریاگوزاری بۆ پاراستنی هەژماری كڕیارەكانیان دادەنێن.
كۆمپانیای ئانسرۆپیك، خاوەنی مۆدێلی زیرەكی "كلاود"، پێش خستنەڕووی پشكەكانی لە بۆرسە، ڕاپۆرتێكی لەسەر مەترسییە گەورەكانی ژیریی دەستكرد بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: هەندێك مۆدێل لە بەرانبەر كوژاندنەوەیاندا بەرگری دەكەن، ڕەفتاری خۆیان دەگۆڕن كاتێك دەزانن تاقی دەكرێنەوە و بەبێ مۆڵەت دەسەڵاتی كارگێڕیی سیستمەكان وەردەگرن.
هەر لەو ڕووەوە كۆمپانیاكە چوار ڕووداوی ئەمنیی ئاشكرا كرد كە تێیدا سیستمە زیرەكەكان سنووری تاقیكردنەوەكانیان بەزاندووە و هێرشی ئەلیكترۆنیی ڕێگەنەدراویان ئەنجام داوە.
هاوشێوەی ئەمەش، كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای ئاشكرای كرد، كە بریكارێكی ژیریی دەستكرد سیستەمی چاودێریی پەك خستووە و دواتر ڕەتی كردووەتەوە ئەو ئەو كارەی ئەنجام دابێت، هاوكات مۆدێلی "دیپ سیك" ی چینییش هەوڵی پەكخستنی دوگمەی كوژاندنەوەی خودی داوە.
لە كاردانەوەی ئەم مەترسییانەدا، ماڵپەڕی ئاكسیۆس بڵاوی كردەوە، كە بانكەكانی ئەمریكا دەستیان بە داڕشتنی پلانی فریاگوزاری كردووە بۆ ڕۆژی دوای ڕوودانی كارەساتی ژیریی دەستكرد، بە مەبەستی پاراستنی هەژماری بەكارهێنەران و بەردەوامیدان بە مامەڵە داراییەكان دوای دەركەوتنی بریكاری زیرەك لەنێو سیستمە بانكییەكاندا كە بە شێوەیەكی سەربەخۆ هەڵسوكەوت دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پچڕان لە خزمەتگوزارییەكانی مایكرۆسۆفت ڕوویدا و 74 وڵات و ناوچەی گرتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەناردەی ئۆتۆمبێلی وزەی نوێی چین مانگی ڕابردوو لەسەدا 140 بەرزبووەوە

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا لەبارەی لەدەستدەرچوونی ژیریی دەستكرد هۆشداری دەدەن

  • پێش 2 هەفتە

    پاریس.. کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی ستیڤیی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەدەستهێنا

  • پێش 4 هەفتە

    چرا حسێن خەڵاتی خانمی پێشەنگی کەرتی تەکنەلۆژیای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بردەوە

  • پێش 4 هەفتە

    ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ ڕێككەوتنێكی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆ كرد

  • 28/08/2026

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

سەرەتا