2 کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

هەناردەی ئۆتۆمبێلی وزەی نوێی چین مانگی ڕابردوو لەسەدا 140 بەرزبووەوە

پەیام  

هەناردەی ئۆتۆمبێلی وزەی نوێی چین لە مانگی ڕابردوودا 140% بەرز بووەوە و بەرهەمهێنانی 600 هەزاری تێپەڕاند.

هەناردەی ئۆتۆمبێلی وزەی نوێی چین (كارەبایی، هایبرید و خانەی هایدرۆجین) لە مانگی ڕابردوودا لەگەڵ بەردەوامیی گەشەی خواستی دەرەكی و توندیی كێبڕكێی بازاڕی ناوخۆ، مانگی 10، بەڕێژەی 140% هەڵكشا و گەیشتە 606 هەزار دانە.

یەكێتیی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی چین ڕوونی كردەوە، هەناردەی جۆرەكانی ئۆتۆمبێل لەو مانگەدا بەڕێژەی 60.2%ی ساڵانە بەرز بووەتەوە بۆ ملیۆنێك و 66 هەزار، بە شێوەیەكی سەرەكی بەهۆی گەشەی خێرای وزەی نوێوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعودیە، لە 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا كۆی هەناردەی چین گەیشتە 9 ملیۆن و 271 هەزار ئۆتۆمبێل، 4 ملیۆن و 612 هەزاریان وزەی نوێن بە زیادبوونی ساڵانەی 130%.

لە بازاڕی ناوخۆیشدا، پشكی ئۆتۆمبێلی وزەی نوێ لە كۆی فرۆش لە مانگی 10 گەیشتە 64.3% بەراورد بە 61.6% لە مانگی ئەیللولدا ، و لە 10 مانگی یەكەمدا 54.8% بوو.

فرۆشی ئەم ئۆتۆمبێلانەش لە بازاڕی چین لە تشرینی یەكەم گەیشتە 2.02 ملیۆن دانە، بەرانبەر 1.94 ملیۆن لە ئەیلول، بە گەشەی ساڵانەی 13%، كە فراوانبوونی خواستی ناوخۆ هاوتەریب لەگەڵ هەناردە دەردەخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەناردەی ئۆتۆمبێلی وزەی نوێی چین مانگی ڕابردوو لەسەدا 140 بەرزبووەوە

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا لەبارەی لەدەستدەرچوونی ژیریی دەستكرد هۆشداری دەدەن

  • پێش 1 هەفتە

    پاریس.. کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی ستیڤیی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەدەستهێنا

  • پێش 3 هەفتە

    چرا حسێن خەڵاتی خانمی پێشەنگی کەرتی تەکنەلۆژیای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بردەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ ڕێككەوتنێكی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆ كرد

  • 28/08/2026

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

سەرەتا