2 کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا: له‌ هه‌ندێك شاردا خۆپیشاندانه‌كان له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچوون

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دان بەوەدا دەنێت کە توندوتیژەکانی ئەم دواییەی وڵات لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون و ژمارەی پۆلیسیش لە ئاست پێویستدا نەبووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە سەرجەم شارەکاندا نزیکەی نیو ملیۆن کەس دژی گرانبوونی گوزەران ڕژاونەتە سەر شەقامەکان. 
لۆران نونیز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆی (فرانس إنتر) دانی بەوەدا نا کە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون و ئاماژەی بەوەش دا کە ژمارەی هێزەکانی پۆلیس لەگەڵ گەورەیی خۆپیشاندەراندا هاوسەنگ نەبووە. 
خۆپیشاندانەکان لە چەند ناوچەیەکدا گرژی و پێکدادانی توندیان لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس لێکەوتەوە و توندوتیژی و تێکدان و دزینی بەدوای خۆیدا هێنا، بە جۆرێک کە گروپە توندڕەوەکان دەستیان کرد بە شکاندنی شووشەی دوکانەکان. لەبەرانبەردا، هێزەکانی پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی جەماوەر پەنایان بردە بەر بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ، بۆمبی دەنگی. 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتیی بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانانە لە سەرانسەری وڵاتدا گەیشتە نزیکەی ٥٥٠ هەزار کەس، و لە ئەنجامی توندوتیژییەکانیشدا زیاتر لە ٢ هەزار کەس دەستگیر کراون، هاوکات سەرووی ٦٠٠ کەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا: له‌ هه‌ندێك شاردا خۆپیشاندانه‌كان له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچوون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن: به‌ توندی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکەیەک کە گەشتیاری ئیسرائیلی تیابووە، بەهۆی هەڕەشەی بۆمبەوە لە بولگاریا نیشتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا پەیوەندی بە كۆچبەرانەوە هەیە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیكوادۆر.. خاچێك بەسەر قەشەیەكدا كەوت و گیانی لەدەست دا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوی محەمەد لە جیهاندا بەرفراوانترینە و 134 ملیۆن كەس هەڵگری ناوەكەن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا گەورەترین هێرشی بۆ سەر كەرتی وزەی ڕووسیا ئەنجامدا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: ناڕەزایی مافێكی بنەڕەتییە، بەڵام بێ ئاژاوە و توندوتیژی

سەرەتا