49 خولەک پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا: حکوومەتی عێراق ناتوانێ ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەمریکی بپارێزێت
پهیام
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دوای چڕبوونەوەی هێرشی حووسییەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، بۆ سەر فڕۆکەخانە و ژێرخانە مەدەنییەکانی سعوودیە، هاووڵاتیانی خۆی لە هەرچەشنە پێکدادانێکی چەکداری، تیرۆر و ڕفاندن ئاگادار کردووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوکراوەتەوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە ئاستی هۆشدارییەکان نەکراوە و پێوەری مەترسیداربوونی دۆخەکە جارێکی دیکە دووپات کراوەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکا کراوە کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن و ئاماژە بەوەش کراوە کە بە هۆی مەترسی دۆخەکە، توانای یارمەتیدانی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی خۆی، سنووردارە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە بووەتە هۆی کوژرانی خەڵکی سڤیل و هەروەها دروستبوونی کێشە لە گەشتەکان و ئەوەش ڕەنگە زیاتر لە ڕابردوو تەشەنە بکات و هەندێک ناوچەی دیکە بگرێتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە "حکوومەتی عێراق لە ئەگەری هەر تووندتیژی و یان پێکدادانێکی چەکداری ناتوانێ ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەمریکایی بپارێزێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە