1 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

سبەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر چارەنووسی پەرلەمان و دەسەڵاتەكانی حكوومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە

پەیام

دادگای فیدراڵیی بۆ تاوتوێی سكاڵایەك لەسەر نادەستووریبوونی درێژەدان بە خولی شەشەمی پەڕلەمان و وادەی یاسایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی، دادگا سبەی، دووشەممە، تاوتوێی سكاڵایەك دەكات كە لە دژی سەرۆكی بەتەمەنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كراوە و تێیدا داوای بڕیاری دادگا لەبارەی بەنادەستووریبوونی بەردەوامیی خولی شەشەمی پەرلەمان و ڕێكخستنی شوێنەوارە یاساییەكانی، كراوە.
هاوكات هەر سبەینێ دادگاكە لەسەر سكاڵای چەند پەرلەمانتارێك لە دۆخی یاسایی كابینەی نۆیەم دەكۆڵێتەوە بە مەبەستی سەلماندنی كۆتاییهاتنی وادەی دەستووریی لە 10ی تەممووزی 2023ەوە و كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی تەنیا بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری ڕۆژانە.
كۆبوونەوەكەی دادگا لە كاتێكدایە كە زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێپەڕیوە و لایەنەكان نەیانتوانیوە پەرلەمان كارا بكەن و كابینەی نوێ پێك بهێنن، حكوومەتیش وەك حكومەتێكی هەڵبژێردراو هەموو بڕیارەكانی دەردەكات.
دادگای فیدڕاڵی، ساڵی ڕابردووش لە 21ی تەمموزدا سكاڵایەكی عومەر گوڵپی كاندیدی دەرچووی كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی كوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی خولی شەشەم بە پاساوی "نەبوونی تایبەتمەندی لەلایەن خودی دادگاوە" ڕەت كردەوە.
عومەر گوڵپی ئەوكات لە سكاڵاكەیدا داوای ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن و وەرگرتنەوەی ئەو ئیمتیازە ماددییانەش كردبوو كە تا ئەو كاتە 98 پەڕلەمانتار وەریانگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 40 خولەک پێش ئێستا

    زەیدی داوا لە توركیا دەكات كڕینی نەوتی قاچاخی هەرێم ڕابگرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر چارەنووسی پەرلەمان و دەسەڵاتەكانی حكوومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌غدا.. خۆپیشانده‌رانی تشرین داوای دادگایی بكوژی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی عێراق نزیكه‌ له‌ ئاستی پێش جه‌نگ

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە میسان خۆپیشاندەران دژی داخستنی دەروازەی شەیب ڕێگەی کۆمپانیا نەوتییەکانیان داخست

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریکا: حکوومەتی عێراق ناتوانێ ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەمریکی بپارێزێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق: 171 پێشێلكاریی لە ئاسمانی عێراق تۆماركراون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن داوا لە ئەمریكییەكان دەكات سەردانی عێراق نەكەن چونكە پارێزراو نابن

سەرەتا