1 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا: سه‌دان درۆنی ئۆكرانی خرانه‌ خواره‌وه‌

په‌یام

سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ ڕایگەیاند بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕووسیا توانیویانە لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣١ درۆنی ئۆکرانی کە بەرەو پایتەخت دەچوون، تێکشکێنن. 

سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشکرای کرد سەدان درۆنی ئۆکرانی لە کاتی نزیکبوونەوەیان لە مۆسکۆ لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە، ناوبراو لە بڵاوکراوەیەکدا لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، کە لەنێوان کاتژمێر ٨:٣٠ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە تا ٧:٠٠ی بەیانیی ئەمڕۆ، ٦١٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی ئاراستەی مۆسکۆ کرابوون و بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا توانیویەتی زۆربەیان لە دووراییەکی زۆر لە شارەکەدا بخاتە خوارەوە. 

سەبارەت بە دۆخی گەشتە ئاسمانییەکانیش، ئاژانسی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ڕووسیا ڕایگەیاند بەهۆی ئەم دۆخەوە، لە کاتژمێرەکانی شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، سنووردارکردنی کاتی بۆ هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی ژووکۆڤسکی، دومۆدێدۆڤۆ و ڤنوکۆڤۆ لە دەوروبەری مۆسکۆ سەپێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: سه‌دان درۆنی ئۆكرانی خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ داوای كردووه‌ دوو وه‌زیری ئێستا له‌ حكوومه‌تی داهاتووی ئیسرائیلدا نه‌بن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. ئاگربه‌ست له‌ خێرسۆن ڕاگه‌یه‌نرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا: ٤١٠ ھەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ئێلەگ زەردەکان کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: لیبیا بوەتە ده‌رچه‌یه‌ك بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران و دەبێت ڕێگری لێ بکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لولا دا سیلفا بۆ خولی چوارەم بە سەرۆکی بەڕازیل هەڵبژێدرایەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیلۆن ماسك هۆشداری دەداتە ئۆكرانیا: ستارلینك بۆ پەیوەندییە نەك بۆ كوشتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ هەڕەشە له‌ ئێران دەکات و ئه‌و وڵاته‌ش وەڵام دەداتەوە

سەرەتا