1 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
دانیشتووانی كەركووك گردبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگایان كرد
پەیام
ئەمڕۆ بەشێك لە دانیشتووانی
شاری كەركووك گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و چەندین داواكاریی بەپەلەیان
ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، كە لە پێشەنگیاندا هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی
پارێزگای شارەكە بوو.
هاووڵاتیانی ناڕازی
هاوكات داوای دابەزاندنی نرخی دۆلار، كەمكردنەوەی تێچووی كارەبا و ئاشكراكردنی ناوی
وەرگیراوانی حەوت هەزار گرێبەستەكەی كەركووكیان كرد بە مەبەستی سووككردنی بارگرانیی
سەر شانی هاووڵاتییان.
خۆپیشاندەران هۆشدارییان
دا كە تا سەرجەم داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێن، لە چالاكی و دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیان
لە شەقام بەردەوام دەبن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە