1 کاتژمێر پێش ئێستا
147 جار خوێنراوەتەوە
كەشناسیی هەرێم : باران بە پچڕپچڕی و هەندێک کات بە تاوە باران دەبێت
پەیام
كەشناسیی هەرێمکەشى
پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند،
ئەمڕۆ و سبەینێ باران بە پچڕپچڕی و هەندێک کات بە تاوە باران دەبێت. بەرزترین پلەی
گەرماش لە گەرمیان 32 پلە دەبێت، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران 15 پلە دەبێت.
بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى
داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 30-10-2026
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری
تەواو دەبێت , باران بارین بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ
دەبارێت و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین
و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەندێک کات باران بارین بە شێوەی تاوە باران و هەورە
بروسکە دەبێت . لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری باران بارین کەمتر
دەبێت . لەشەودا کەش سەقامگیر دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند
دەبێت ( 10-20 ) کم/ ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات
دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 - 10 )
کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە
تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سبەى شەممە 31-10-2026
کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و
نیمچە هەور دەبێت . ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچەکانی پارێزگای
سلێمانی و دەوربەری .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند
دەبێت ( 10-20 ) کم/ ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات
دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 - 10 )
کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت
بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
30-10-2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە