1 کاتژمێر پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

داوا لە ناونووسكراوانی حەجی 2027 دەكرێت مامەڵەكانیان تەواو بكەن

پەیام

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات كە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، تا ڕۆژی پێنجشەممە مامەڵەكانیان تەواو بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە، پێویستە ناوبراوان بە مەبەستی تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان، سەردانی نووسینگەكانی حەج لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن.

هاوكات كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕایگەیاند، ئەم وادەیە بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە؛ هەر هاووڵاتییەك لە كاتی دیاریكراودا ئامادە نەبێت، مافی حەجكردنی دەفەوتێت و ڕاستەوخۆ ناوی یەدەگەكان لە شوێنی جێگیر دەكرێن.

ئەمساڵ لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە 120 هەزار كەس لە هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج تۆمار كرد، لەو ژمارەیە بە ڕێگەی تیروپشك 10 هەزار كەسیان ناویان بۆ هەر دوو ساڵی 2027 و 2028 دەرچوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    دۆناڵد تره‌مپ: به‌مزووانه‌ شه‌ڕی ئێران كۆتایی دێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا لە ناونووسكراوانی حەجی 2027 دەكرێت مامەڵەكانیان تەواو بكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم : باران بە پچڕپچڕی و هەندێک کات بە تاوە باران دەبێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم وەڵامی ڕاوێژكارەكەی زەیدی دەداتەوە و دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت ڕەتدەكاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلی باران و هه‌وره‌برووسكه‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کارەبای سلێمانی: پارەی کارەبا نەدەن؛ کارەباتان دەبڕێت و بۆ هەڵکردنەوەی ٢٤ کاتژمێر یان زیاتری دەوێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. مامەڵەی نایەکسانی دەزگا ئەمنییەکان لەگەڵ تۆمەتباران ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ بوه‌ته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ شه‌پۆلی باران بارین ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

سەرەتا