1 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
کارەبای سلێمانی: پارەی کارەبا نەدەن؛ کارەباتان دەبڕێت و بۆ هەڵکردنەوەی ٢٤ کاتژمێر یان زیاتری دەوێت
پەیام
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هاوبەشان دەبێت لەماوەی ٥٠ ڕۆژدا پارەی کارەبا بدەن، بە پێچەوانەوە کارەبایان دەپچڕێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ماوەی پەنجا ڕۆژیی پارەدان لە ڕێکەوتی دەرچوونی پسوولەکە لەسەر سەکۆی «ئی-پسوولە» هەژمار دەکرێت، نەک لە ڕێکەوتی گەیشتنی پسوولەی کاغەزی بە هاوبەشان. هەر لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە هانی هاوبەشان دەدات کە بە شێوەیەکی مانگانە لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئی-پسوولەوە چاودێریی پسوولەکانیان بکەن، بەو پێیەی نوێترین پسوولەی کارەبا ئێستا بۆ زۆربەی هاوبەشان بەردەستە.
ئەو هاوبەشانەی لەماوەی دیاریکراودا ئەرکی پارەدانی پسوولەکانیان جێبەجێ نەکەن، ڕێکارەکانی پارەدانی ٥٠ ڕۆژەییان لەسەر جێبەجێ دەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێت. لای خۆیەوە، پرۆسەی گەڕاندنەوەی کارەبا دوای پچڕان تەنها لە دوای دابینکردنی تەواوی تێچووی پسوولەکە دەست پێ دەکات و بە شێوەیەکی گشتی ٢٤ کاتژمێر دەخایەنێت، هەرچەندە لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا ڕەنگە کاتی زیاتری بوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە