1 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
خاوەن "ناسنامە سوورەكان" لە كەركووك داوای گەڕاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانیان دەكەن
پەیام
لە نێو خۆپیشاندانەكەی
ئەمڕۆی شاری كەركووكدا، ژمارەیەك لەو هاووڵاتییانەی لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی بەعسدا
"هەویەی سوور"یان پێدرابوو، بەشداربوون و دەنگی ناڕەزایەتییان بەرز كردەوە.
ئەو هاووڵاتییانە كە بەهۆی
بڕیاری ژمارە 41ـی ئەو سەردەمەوە لە سەرەتاییترین مافەكانی ژیان بێبەش كرابوون،
داوایان كرد سەرجەم ماف و ئیمتیازاتە زەوتكراوەكانیان بەپەلە بۆ بگەڕێندرێتەوە.
هەروەها داوایان لە
حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد بە یەكجاری كۆتایی بە كێشە یاسایی و كارگێڕییە
درێژخایەنەكانیان بهێنن و قەرەبووی ئەو ستەمەیان بۆ بكرێتەوە كە لەلایەن ڕژێمی پێشووی
بەعسەوە بەرانبەریان كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە