58 خولەک پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
عەباس عەراقچی: هیچ پلانێک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی ڕایگەیاند هیچ پلانێکیان بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا نییە و ئەو بانگەشانەی کە باسیان لێ دەکرێت، دوورن لە ڕاستییەوە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ایرنا)، عەراقچی لەبارەی بانگەشەکانی پەیوەندیدار بە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و هەروەها نامەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤەنس بۆ مۆحسێن ڕەزایی دوا.
عەراقچی ڕایگەیاند نامەکەی ڤەنس بە هەستیارییەوە هەڵدەسەنگێنن و ئەم نامەیە لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و وتی: "هیچ پلانێک بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا نییە و ئەم بانگەشانە دوورە لە ڕاستییەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە