2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

سوپای یەمەن كوشتنی 427 چەكداری حووسی لە چەند كاتژمێرێكدا ڕاگەیاند

پەیام   
سوپای یەمەن كوشتنی سەدان چەكداری حووسی لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەنراوێك، سوپای یەمەن ئاشكرای كرد كە لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی «بەرەبەیانی یەمەن» و لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 119 هێرشیان لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگی، درۆن، تۆپخانە و مووشەكهاوێژەوە بۆ سەر حووسییەكان ئەنجام داوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە "لەو هێرشانەدا 427 چەكداری گرووپەكە كوژراون و 142 ئۆتۆمبێل و كەرەستەی سەربازی تێك شكێنراون".
سوپای حكوومەتی دانپێدانراوی یەمەن ڕایشیگەیاند: هێزەكانی حكوومەت لەو ماوەیەدا توانیویانە پێشڕەوی بكەن و لە بەرەكانی پارێزگای جەوف كە ناوچەیەكی گرنگی هاوسنوورە لەگەڵ سعوودیە و پارێزگا نەوتییەكان، دەست بەسەر چەندین پێگە و بەرزایی ستراتیژیدا بگرن.

ڕایشیگەیاند: لە پارێزگای تەعزیش بە پشتیوانیی هێزە ناوچەییەكان، ڕووبەڕووبوونەوەكان دژ بە چەكدارانی حووسی لە بەرەكاندا بەردەوامن.
ئۆپڕاسیۆنی «بەرەبەیانی یەمەن» لە پێنجی ئەم مانگەوە بە سەرۆكایەتی  رەشاد عەلیمی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بە ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت و سەنعای پایتەخت لە گرووپی حووسییەكان ڕاگەیەنراوە، بەڵام خودی گرژییەكانی یەمەن لە مانگی حەوتەوە لە نێوان سوپای یەمەن و حووسییەكاندا پەرەیانسەندووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە لیستی نوێی بانكی ئامانجە سەربازییەكانی ئێراندا نییە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای یەمەن كوشتنی 427 چەكداری حووسی لە چەند كاتژمێرێكدا ڕاگەیاند

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: هیچ پلانێكمان بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا نییە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا تاوتوێی چوونە ناو هاوپەیمانێتیی مەككە دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    موجتەبا خامنەیی: شەڕ دەستپێبكاتەوە، ئێمە كات و مەرجی كۆتایی دیاری دەكەین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن لێكۆڵینەوە لە گواستنەوەی بنكە سەربازییەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ترەمپ جەنگ هەڵبگیرسێنێتەوە كۆتاییهاتنەكەی بەدەست ئەو نابێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەرجە دژبەیەكەكان هەوڵەكانی قەتەر بۆ دانوستانی ئەمریكا و ئێران پەكدەخەن

سەرەتا