1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
سووریا تاوتوێی چوونە ناو هاوپەیمانێتیی مەككە دەكات
پەیام
سووریا تاوتوێی چوونە
پاڵ هاوپەیمانێتیی مەككە دەكات و بەڵێنیش دەدات لە پشتی وڵاتانی كەنداو بوەستێت.
ئەمڕۆ، شەممە، ئەسعەد
شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە میانی وتەیەكیدا لەبارەی بنەماكانی ئاسایشی هەرێمایەتی
لە چوارچێوەی كۆنگرەی دیالۆگی مەنامە 2026 ڕایگەیاند: لەئێستادا تاوتوێ و گفتوگۆی
هەڵسەنگاندنی چوونی سووریا بۆ نێو هاوپەیمانیی مەككە بۆ بەرگریی هاوبەش كە لە حەوتی
مانگی هەشتی ئەمساڵ لەنێوان توركیا، پاكستان و سعودییە ڕاگەیەنرا، دەكرێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكاندیا،
ئەسعەد شەیبانی وتیشی: ناكرێت هیچ وڵاتێك لە ناوچەكە ئاسایشی خۆی بێنیاز لە وڵاتانی
دیكە بڕوانێت.
ئەو وتیشی: ئاسایشی كەنداو
درێژكراوەی سروشتیی ئاسایشی سووریایە، بۆیە سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر
دوژمنكارییەك لەگەڵ وڵاتانی سعودیە، بەحرەین، قەتەر، كوەیت، ئیماڕات، ئوردون و
شانشینی عومان دەوەستێتەوە.
لە كۆتاییدا، وەزیری دەرەوەی
سووریا ئاماژەی بەوەش دا كە وڵاتەكەی لە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر
لە هەزار هێرش و دەستدرێژی لەلایەن ئیسرائیلەوە كراوەتە سەر و بەو هۆیەوە دەیان كەسی
لێ كوژراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە