1 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
موجتەبا خامنەیی: شەڕ دەستپێبكاتەوە، ئێمە كات و مەرجی كۆتایی دیاری دەكەین
پەیام
ڕێبەری ئێران فەرمانی
هۆشداری دا كە گەر هێرشە سەربازییەكان دژی وڵاتەكەی دەست پێبكاتەوە ئەوا ئەوان كات
و مەرجی كۆتاییهاتنی شەڕ دیاری دەكەن.
ماڵپەڕی فەرمی ڕێبەری
ئێران بڵاوی كردەوە: موجتەبا خامنەیی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە باڵاكانی هێزە
چەكدارەكانی وڵاتەكەیدا، ڕێنمایی ستراتیژیی نوێی دەركرد كە نوێكردنەوەی بانكی
ئامانجەكان و پەرەپێدانی توانای بەرگری لەخۆ دەگرێت.
خامنەیی جەختی كردەوە
"ئامادەیی تەواوی سەربازی پێویستییەكی حەتمییە بۆ بەرزترین ئاستی بەرپەرچدانەوە"،
فەرمانیشی دا "هەر هەڕەشەیەك بە وەڵامێكی دەستبەجێ، كاریگەر و بێ ڕەچاوكردنی
سنووری جوگرافی رووبەڕوو بكرێتەوە".
ڕێبەری ئێران هۆشداریشی
دا، گەر دوژمنان هێرشە سەربازییەكانیان دەست پێبكەنەوە، ئەوا هێزە چەكدارەكان و گەلی
ئێران خۆی كات و مەرجی كۆتاییهاتنی شەڕ دیاری دەكات.
هاوكات بڕیار درا بانكی ئامانجەكان نوێ بكرێتەوە تاوەكو تەواوی بەرژەوەندییە
سەربازی و ماددییەكانی ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل بخرێنە بەر مەترسی و لەژێر چاودێری
بن.
جیا لە ئاستی نێوخۆش، ڕێبەری
باڵای ئێران ستایشی خۆڕاگریی بەرەی مقاوەمەی كرد و وتی: یەكگرتووی گۆرەپانەكان ڕۆڵێكی
یەكلاكەرەوە لە داڕشتنی سیستمی نوێی سیاسی و ئەمنی لە ڕۆژاوای ئاسیا دەبینێت.
لە كۆبوونەوەكەدا، فەرماندە
سەربازییەكان ڕاپۆرتیان لەسەر ئاستی ئامادەیی هێزەكانیان لە كەنداو، گەرووی هورمز
و دەریای عومان لەگەڵ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی چەك و كەرەستەی سەربازی پێشكەش
كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە