2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
عێراق لە لیستی نوێی بانكی ئامانجە سەربازییەكانی ئێراندا نییە
پەیام
ئێران بانكی ئامانجە سەربازییەكانی
نوێ كردەوە و بەپێی ئەوەی بڵاو كراوەتەوە عێراق لە دەرەوەی لیستی بەئامانجگیراوەكانە.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی
هەواڵی فارس هەواڵێكی ڤیدیۆیی نوێكردنەوەی بانكی ئامانجەكانی وڵاتەكەی بڵاو كردەوە.
بەپێی ئەوەی ئاژانسی
فارس بڵاوی كردووتەوە: لە ئەگەری سەرلەنوێ دەستپێیكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی
ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەو وڵاتە ئەو ئامانجانەی دیاریی كردوون لە وڵاتانی ناوچەكە
بۆردومانیان دەكات.
ئاژانسەكە ڕایگەیاندووە:
عێراق لە لیستی نوێی بانكی ئامانجەكاندا نییە و ئەم جارە هەڵاوێری بۆ كراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە لە
دوای هێرشی ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە كۆتایی مانگی دووی ئەمساڵەوە
عێراق بەو پێیەی بنكەی سەربازی و ئاسمانیی ئەمریكای لێ بووە یەكێك بووە لەو وڵاتانەی
ڕووبەڕووی هێرشێكی بەرفراوانی مووشەكی و درۆنی بووەتەوە.
هەر لەوبارەوە، عەلی عەبدوڵڵاهی
سەرۆكی دەستەی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایگەیاند: نوێكردنەوەی بانكی
ئامانجەكان دوابەدوای ڕێنماییەكی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵا هات كە داوای بەرزكردنەوەی
ئاستی ئامادەكاریی سەربازیی و دیارییكردنی سەرجەم ئامانجەكانی ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل
لە چوارچێوەی ئامانجەكان كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە