53 خولەک پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
عەراقچی: هیچ پلانێكمان بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا نییە
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئێران
تاوتوێكردنی نامەكەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرا دەكات و ڕایشیدەگەیەنێت: هیچ
پلانێكیشمان بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا نییە.
ئەمڕۆ شەممە، عەباس عەراقچی
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد كە هەوڵی لایەنی ئەمریكی بۆ كردنەوەی دەرگای
گفتوگۆ و لێكتتێگەیشتن هەنگاوێكی ئەرێنیییە.
لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ كەناڵی
جەزیرەی قەتەری عەراقچی ڕایشیگەیاند: لەسەر ئاستی باڵا تاوتوێی نامەكەی جەی دی ڤانس
جێگری سەرۆكی ئەمریكامان كردووە كە بە بڕیاری سەرۆك و مەبەستی دەستپێكردنەوەی
دانوستانەكان ئاڕاستەی موحسین ڕەزایی سكرتێری
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی كردووە.
هەر لەبارەی نامەكەی دی
ڤانسەوە، عەراقچی وتیشی: ئەگەر ئامانجی ئەمریكا لە نامەكە وروژاندنەوەی ناكۆكییەكان
بێت ئەوە هەڵەیەكە دەیخاتە سەر هەڵەكانی پێشووی.
وتیشی: هەر ئەگەرێكی دەستپێكردنەوەی
شەڕیش بەدوور نازانین و بۆ هەموو ئەگەرەكانیش ئامادەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران
وتیشی: لەئێستادا پلانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكامان نییە و ئەوەی لەوبارەوە
دەوترێت تەنیا خەمڵاندنی میدیاكانە.
ئەو وتیشی: هیچ پێویستییەك
بە دیدار نییە، مەرجەكانمان ڕوونن و نێوەندگیرەكان لەو بارەوە لە ڕاوێژەكانیان بەردەوامن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە