57 خولەک پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری تەندروستیی هەرێم: دامەزراندنی پزیشكان تۆزێك ئارامگرتن و كاتی دەوێت
پەیام
لەبارەی دامەزراندنی
پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی ماوەبەسەر چووی هەرێم ڕایگەیاند:
بابەتەكە پەیوەستە بە كات و هەندێك ڕێكاری كارگێڕی، ئەوە ئارامگرتنی دەوێت بە چ ڕێوشوێن
و شێوازێك و كاتەكەی كەی دەبێت؟!
لە پەراوێزی كۆنفڕانسی
پێداچوونەوەی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سۆران و لە وەڵامی پرسیارێكی
پەیامنێری پەیام لەبارەی كەمیی تەخت لە بەشەكانی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەكان، بەتایبەتی
لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، وەزیری تەندروستی وتی: چاودێریی چڕ سنووردارە، لە هەموو
شارەكان وەكو یەكە، كێشەی سەرەكی كەمیی پزیشكی پسپۆڕی سڕكردن و نیشتەجێی دێرین و هەروەها
گرفتی كومەڵێك ئامێر و پێداویستییان هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە