پێش 2 هەفتە 268 جار خوێنراوەتەوە

"گواستنەوەی شوێنی ئۆجەلان بۆ خێراكردنی پڕۆسەی ئاشتییە"

پەیام
مەدحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە دەم پارتی ڕایگەیاند: بە مەبەستی خێراكردنی پرۆسەی ئاشتی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان زیندانەكەی لە ئیمراڵی بەجێ هێشتووە و چووەتە ئەو شوێنە نوێیەی بۆی دروست كراوە كە هەر لەنێو دوورگەكەدایە.
لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی مەدیا خەبەر، مەدحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) ئاشكرای كرد كە قبووڵكردنی گواستنەوە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە لە پێناو پێشخستنی هەنگاوەكانی ئاشتیدایە پاش ئەوەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا پرۆسەكە تووشی سستی ببوو.

سانجار جەختی كردەوە، كە پێویستە دەستەی كاركردن لەگەڵ ئۆجەلان سەردانی ئیمراڵی بكەن تا هەلومەرجی لەبار بێتە كایەوە، چونكە ئۆجەلان لایەنی سەرەكییە لە كردنەوەی گرێكوێرەكان و دەبێت سەرپەرشتیی قۆناغەكان بكات تا كورد ببێتە بكەرێكی سەرەكیی سیاسی لە ناوچەكەدا.
ئەندامەكەی شاندی دەمپارتی ئاماژەی بەوە كرد، كە پرۆسەی ئاشتی بە لایەنێك سەرناگرێت و دەبێت دەسەڵاتدارانی توركیا شێوەی مامەڵەكردنیان بگۆڕن و گومانی هەڵخەڵەتاندنی یەكدی وەلانێن تا بگەنە چارەسەری كۆتایی.

لای خۆیەوە دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوەیی توركیا "مەهەپە" ڕایگەیاند: شوێنە نوێیەكەی ئۆجەلان ڤێلا نییە، بەڵكو خانویەكی 250 مەتریە و لە ناو كۆمەڵگای زیندانەكەدایە، تا بتوانێت پێشوازی لە شاندەكان بكات و كۆبوونەوەكانی ئەنجام بدات و لە كاتی پێویستدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان كۆ ببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لێدرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەرەكان، تا ئاستی ڕاگەیاندنی دوو هەرێم كراوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان چاوەڕوانی سووتەمەنین و نەوتیش بە قاچاخ دەچێتە دەرەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاردەكێشێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری ڕووداوی هاتوچۆكەی ئیلام گەیشتە 12 گیانلەدەستدان و 16 بریندار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڵگەنامەیەكی نوێ بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمەوە ئاشكرا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی داوایەکی بۆ ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

سەرەتا