پێش 3 هەفتە 286 جار خوێنراوەتەوە

سەركردەیەكی یەكێتی: گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت نەگەیشتوونەتە قۆناغێکی دڵخۆشکەر

پەیام  

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشكرایدەكات، هێشتا گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت نەگەیشتوونەتە قۆناغێکی دڵخۆشکەر.

لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، سەرەڕای بوونی قسە و گفتوگۆ، بەڵام تا ئێستا هەنگاوەکان نەگەیشتوونەتە قۆناغێکی دڵخۆشکەر بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەمەش دەکەوێتە سەر ئەوەی لایەنی بەرانبەر تا چەند هەنگاو بێتە پێشەوە.

دەشڵێت؛ "دید و تێڕوانینی یەکێتی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و پێکهێنانی حکومەتێکی شەراکەتی راستەقینەیە کە رەنگدانەوەی کۆی هاوسەنگییە هەستیارەکانی حوکمڕانی بێت".

وەردی، ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ناکۆکییە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، پێویستە هێزە کوردییەکان لە بەغداد یەکدەست و یەکگرتوو بن بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و چەسپاندنی پشکی کورد لە بودجەی عیراقدا.
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی، جەختیشی لەوەکردەوە، ماف و دەستوری خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لێدرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەرەكان، تا ئاستی ڕاگەیاندنی دوو هەرێم كراوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان چاوەڕوانی سووتەمەنین و نەوتیش بە قاچاخ دەچێتە دەرەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاردەكێشێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری ڕووداوی هاتوچۆكەی ئیلام گەیشتە 12 گیانلەدەستدان و 16 بریندار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڵگەنامەیەكی نوێ بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمەوە ئاشكرا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی داوایەکی بۆ ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

سەرەتا