2 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
فه‌رهاد شامی: تۆم باراك ئه‌ندازیاری پشت كۆمه‌ڵكوژیی پێکهاتەکانی سوریایە
پەیام
فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری
پێشووی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر
تۆم باراك، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا‌و عێراق و دەڵێت "ئه‌ندازیاری
پشت كۆمه‌ڵكوژیی پێکهاتەکانی
سوریایە".
فه‌رهاد شامی، له په‌یامێكدا
له پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی "تۆم باراك، كه ئه‌ندازیاری پشت كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی
دژبه كورد، عه‌له‌وی و دروزه‌كانه، نوێنه‌رایه‌تی جۆرێك له دیپلۆماسییه‌تی پیس
ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڕه‌شه، رێككه‌وتنی گوماناوی، سه‌پاندنی فه‌رمانه‌كان
به هه‌ڕه‌شه‌و زۆره‌ملێ بونیادنراوه".
دەشڵێت، "ره‌فتاره
مافییه‌كانی باراك له ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی سوریا‌و یاریكردن به چاره‌نوسی پێكهاته
جۆراوجۆره‌كانی وڵات، بۆ هه‌میشه له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه به‌شاراوه‌یی
نامێننه‌وه".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رۆژێک دێت ڕاستییەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی
پشت پەردە، سروشتی رێككه‌وتنه نهێنییەکانی و ڕۆڵی ئەو لە قوڵکردنەوەی ململانێکان
و ڕژانی خوێن لە سوریادا بە تەواوی ئاشکرا دەبن".
جه‌ختیشی كردۆته‌وه
"سورییەکان هەرچی زیاتر خۆیان لە کاریگەری و ره‌فتاره مافیاییەکانی ئەم پیاوە
به‌دوربگرن، ئەوەندە زیاتر هەنگاو بەرەو داهاتویەکی ئارامتر و سەقامگیرتر دەنێن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە