پێش 3 هەفتە 271 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. كورتهێنانی نێوان داهات و خەرجی گەیشتووەتە 33.6 تریلیۆن دینار

پەیام  

كورتهێنانی نێوان داهات و خەرجیی ئەمساڵی عێراق تا مانگی هەشت 33 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
لە لێدوانێكی فەرمیدا، سۆزان عەبدوڵڵا محەمەد سەرۆكی دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانكردنی داهاتە فیدڕاڵییەكان كۆی داهاتی عێراق تا كۆتایی مانگی ئابی ڕابردوو گەیشتووەتە 45 تریلیۆن 355 ملیار دینار، كە 77%ـی لە ڕێگەی نەوتەوە بووە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، سەرۆكی دەستەكە ڕایگەیاند: داتاكانی وەزارەتی دارایی دەری دەخەن كە لە كۆی داهاتەكان تا كۆتایی مانگی ئاب، 77%ی داهاتەكان نەوتی بووە كە یەكسان بووە بە بڕی 34 ترلیۆن و 726 ملیار دینار، بڕی 10 ترلیۆن و 629 ملیار دیناریش داهاتی نانەوتی بووە كە دەكاتە 23%.

هاوكات كۆی گشتیی خەرجییەكان لە هەمان ماوەدا گەیشتووەتە 78.9 تریلیۆن دینار، كە 75.8 تریلیۆنی بۆ خەرجیی بەكارخستن و 3.1 تریلیۆنیشی بۆ وەبەرهێنان تەرخان كراوە، ئەو وتیشی: بەمەش قەبارەی جیاوازیی و كورتهێنانی نێوانیان گەیشتووەتە 33.6 تریلیۆن دیناری تەواو.
لەبارەی یاسای بودجەیشەوە، سۆزان عەبدوڵڵا محەممەد ڕایگەیاند: یاسای بودجەی ساڵی 2027 هێشتا لە قۆناغی پڕۆژەدایە و بە تەواوی لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند نەكراوە، چونكە هەمواركردن و گفتوگۆكان لەسەری بەردەوامن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا