پێش 3 هەفتە 129 جار خوێنراوەتەوە

سەرایا سەلام بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەبەسترێتەوە

پەیام

حكوومەتی عێراق بڕیاری دا سەرایا سەلام لە حەشدی شەعبی جیا بكاتەوە و بیبەستێتەوە بە فەرماندەی گشتی.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی باڵا لە نێو سەرایا سەلام لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم ئاشكرای كرد، بڕیارێكی حكوومی دراوە بە مەبەستی جیاكردنەوەی تەواوی پێكهاتەكانی سەرایا سەلام لە دەستەی حەشدی شەعبی و بەستنەوەی ڕاستەوخۆیان بە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە.
سەرچاوەكە ڕوونی كردەوە كە ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كێشەی گەورە لەسەر گواستنەوەی هێزەكانیان دروست بووە، هاوكات چەند لایەنێكی دەستڕۆیشتوو لە ناو حەشد هەوڵیان داوە لە ڕێگەی دابەشكردنی چەكدارانی سەرایا بەسەر لیواكانی دیكەدا، پێكهاتەكەیان هەڵبوەشێننەوە و پەرتی بكەن.
سەرچاوە ئەمنییەكە ئاماژەی بەوەش كرد، سەرایا سەلام لە ڕابردوودا دەستپێشخەر بووە لە ڕادەستكردنی چەكەكانی بە دەوڵەت، بۆیە شتێكی ئاسایییە كە لەمەودوا ڕاستەوخۆ فەرمان لە نووسینگەی فەرماندەی گشتی وەربگرێت و لەژێر دەسەڵاتی ئەودا كار بكات.
بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، سەرەڕای ئەم بڕیارە سەربازییە، هێزەكانی سەرایا سەلام لە ماوەی ئێستادا لە ناو شاری سامەڕا دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە ئەركەكانیان بۆ پاراستنی سەقامگیری و مەزارگە پیرۆزەكان، تا ئەو كاتەی ڕێنماییی نوێ لە سەركردایەتییەوە ئاراستەی هێزەكان دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا