پێش 3 هەفتە 272 جار خوێنراوەتەوە

دوای لادانی شەتری، زەیدی سەرۆكایەتیی دەزگای هەواڵگری گرتە ئەستۆ

پەیام

دوای لادانی حەمید شەتری، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی ئەركی سەرۆكایەتیی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی وڵاتەكەی گرتە ئەستۆ.
سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕایگەیاند كە عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانێكیدا بۆ بارەگای دەزگای هەواڵگری، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی ئەم دەزگایەی گرتووەتە ئەستۆ، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی ئاستی ئاڵنگارییە هەنووكەییەكان و هاوكات لەگەڵ پلانی تەواوكردنی سەروەریی نیشتمانی.

لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردە و ئەفسەرانی دەزگاكەدا، زەیدی جەختی لەوە كردەوە كە دەزگای هەواڵگری هی تەواوی عێراقییەكانە و دەبێت بە تەواوی لە پشكپشكێنەی حزبی، مەزهەبی و تائیفی دوور بخرێتەوە، چونكە بە قەڵغانی پاراستنی وڵات دادەنرێت.
هەروەها سەرۆكوەزیران ستایشی قوربانیدانی دەزگاكەی كرد و بەڵێنی دابینكردنی هەموو پێداویستییەكان و پەرەپێدانی تواناكانیانی بە شێوازی سەردەمیانەی زانستی دا لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تەنگژە هەرێمییەكان.

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات كە زەیدی فەرمانێكی دیوانی دەركرد بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی حەمید شەتری لە سەرۆكایەتیی دەزگاكەدا، كە لە سەردەمی حكوومەتەكەی محەمەد شیاع سوودانی لە ساڵی 2024 دەستبەكار ببوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا