پێش 3 هەفتە 508 جار خوێنراوەتەوە

ململانێكانی پارتی و یەكێتی لە بەغدا كارە دبلۆماسییەكانی چەند وڵاتێكی پەكخستووە

پەیام

بەردەوامیی كێشە و ململانێكانی نێوان وەزیری دەرەوە لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق كارە دیپلۆماسییەكانی پەك خستووە و چەند مانگێكیشە بەوهۆیەوە ژمارەیەك باڵیۆزی وڵاتانی جیهان لە چاوەڕوانیدا ماونەتەوە.
بەهۆی بایكۆتی مامەڵەكردن لەگەڵ نزار ئامێدی سەرۆككۆماری عێراق لەلایەن پارتییەوە، تا ئێستا ناوبراو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی كۆنەبووەتەوە و ئەمەش بەشێك لە كارە دبلۆماسییەكانی وڵاتی لە بەغدادی پایتەخت پەك خستووە.
دوای تەقینەوەی كێشەكە لە چەند مانگی ڕابردوودا، تا ئێستا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی كۆشكی كۆماریی لە بەغداد نەكردووە بەمەبەستی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشكەشكردنی بەڵگەنامەی باڵیۆزانی نوێی نۆ وڵاتی جیهان كە دەیانەوێت دەستبەكار ببن، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی بایكۆتكردنی بینینی سەرۆككۆماری عێراق.
ئەو باڵیۆزانە ماوەی چوار مانگە لە هۆتێل ڕەشید لە بەغداد نیشتەجێن و چاوەڕێی كۆتاییهاتنی ڕێكارە یاساییەكانن بۆ پێشكەشكردنی پەڕاوی متمانەیان بە سەرۆككۆمار و بەوهۆیەشەوە تا ئێستا نەیانتوانیوە دەست بە كاری ئاسایی خۆیان بكەن.
لە مانگی نیسانی ڕابردوو فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕكابەری نزار ئامێدی بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار، بەڵام دواتر نزار ئامێدی بە 208 دەنگ لە بەرامبەر 16 دەنگ بۆ فوئاد حوسێن، وەك سەرۆككۆماری نوێ هەڵبژێردرا.
بەپێی دەستوور و یاسا بەركارەكانی عێراق و پەیماننامەی ڤیەننا، پێویستە لە كاتی پێشكەشكردنی پەڕاوی متمانە بۆ دەستبەكاربوونی نوێنەرانی بیانیی وڵاتان، سەرۆككۆمار پەڕاوەكە پەسەند بكات و وەزیری دەرەوەش وەك لایەنی بەرپرسی پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵات ئامادە بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا