پێش 3 هەفتە 260 جار خوێنراوەتەوە

عەبودی: عێراق پێویستی بە قەرزی دەرەكی نییە

پەیام  

حکومەتی عێراق سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە نیازی وڵاتەکە دەکەن بۆ قەرزکردنی 16 تریلیۆن دینار لە چەند دەوڵەتێکی بیانی بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی گشتی.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "ئەو هەواڵانەی باس لە هەوڵی عێراق دەکەن بۆ قەرزکردنی 16 تریلیۆن دینار لە وڵاتانی سعودیە، کوێت، چین، ئەڵمانیا و فەرەنسا بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە دوورن لە راستییەوە.
ڕاشیگەیاند، بەهۆی بەرزیی ئاستی هەناردەکردنی نەوتەوە لە ئێستادا عێراق هیچ پێویستییەکی بە قەرزی دەرەكی نییە.

وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد، بەغدا سیاسەتێکی ئابووریی وەهای پەیڕەو کردووە کە لەسەر بنەمای بەکارهێنانی ورد و وەبەرهێنانی داهاتە بەردەستەکانی عێراق دامەزراوە، بە جۆرێک بتوانرێت پاڵپشتی لە خەرجییە گشتییەکان بکرێت و تەواوی پێداویستییە داراییەکانی دەوڵەت دابین بکرێن.

حەیدەر عەبودی روونیشیکردەوە، بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەی نەوت رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە زیادکردنی داهاتە گشتییەکاندا، جەختیشی کردەوە کە حکومەت بەردەوام دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتە ئابوورییە بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیریی دارایی و دابینکردنی خەرجییەکان بەبێ پەنابردن بۆ وەرگرتنی قەرزی دەرەکی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا