1 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگای میسان... ٥٩ قوتابی تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە

پەیام
فەرمانگەی تەندروستیی میسان گەیاندنی ٥٩ خوێندکاری کچی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە بۆ نەخۆشخانە ڕاگەیاند و جەختی کردەوە دۆخی تەندروستیی سەرجەمیان جێگیرە و پێویستیان بە خەواندن لە نەخۆشخانە نەبووە. 
محەمەد کەنانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی میسان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ئاشکرای کرد کە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە ٥٩ حاڵەتی تەنگەنەفەسییان لەنێو خوێندکارانی قوتابخانەی «ئەلزەهرا»ـی کچان پێگەیشتووە. ناوبراو ڕوونی کردەوە کە دەستبەجێ خوێندکارەکان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنەوە گوازراونەتەوە بۆ بەشەکانی فریاکەوتنی خێرا لە نەخۆشخانەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی. 
کەنانی دڵنیایی دا کە دۆخی تەندروستیی سەرجەم خوێندکارەکان لە ئێستادا جێگیرە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مانەوە لە نەخۆشخانە تۆمار نەکراوە. هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە فەرمانگەی تەندروستی، بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەشی ئۆپراسیۆنەکان، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان، بە بەردەوامی و لە نزیکەوە چاودێریی ڕەوشی تەندروستیی تووشبووان دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگای میسان... ٥٩ قوتابی تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق... لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ملیاران دۆلار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی تەرخان کراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە 14 پارێزگا ڕووماڵی تۆڕی كۆڕەك ڕاگیرا و كۆمپانیاكەش داوای قەرەبوو دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. كورتهێنانی نێوان داهات و خەرجی گەیشتووەتە 33.6 تریلیۆن دینار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەبودی: عێراق پێویستی بە قەرزی دەرەكی نییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرایا سەلام بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەبەسترێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دوای لادانی شەتری، زەیدی سەرۆكایەتیی دەزگای هەواڵگری گرتە ئەستۆ

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ململانێكانی پارتی و یەكێتی لە بەغدا كارە دبلۆماسییەكانی چەند وڵاتێكی پەكخستووە

سەرەتا