2 کاتژمێر پێش ئێستا 146 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوورین له‌ ڕێكه‌وتن

په‌یام

بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاند تاران و واشنتن هێشتا لە ڕێککەوتن دوورن، سەرەڕای هه‌وڵی وڵاتانی نێوه‌ندگیر بۆ پێشگرتن لە دەستپێکردنەوەی شەڕ. 
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران، ڕۆژی سێشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە سەرەڕای هەوڵی چڕی وڵاتانی نێوه‌ندگیر بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان، هه‌ردوو وڵات هێشتا لە ڕێککەوتن دوورن. ئەم دۆخەش هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی قشم و هەڕەشەی ئێران بە وەڵامدانەوەیەک کە پابەندی هیچ سنوورێکی جوگرافی نابێت.

ناوبراو پێداگری کرد لەسەر پێویستیی جێبەجێکردنی مەرجەکانی تاران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێش دەستپێکردنی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان.
ئەم لێدوانانە هاوکات بوون لەگەڵ سەردانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی دیبلۆماتكارانی قەتەر بۆ تاران، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی نێوان ئەمریکا و ئێران کە ماوەی هەشت ڕۆژە دانوستانی لەسەر دەکرێت. بەرپرسە ئێرانییەکە هەر پێشکەوتنێکی لە دۆسیەی ئەتۆمیدا گرێ دا بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئێران لەبارەی گەرووی هورمزەوە.
لە لایەکی دیکەوە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند ئێران لەبەرانبەر هەڕەشە و کردەوەی سەربازیدا تەسلیم نابێت و وەڵامی تاران بۆ هەر هەڵەسەنگاندنێکی هەڵەی ئەمریکا چاوەڕواننەکراو دەبێت و بە هیچ سنوورێکی جوگرافییەوە دەستبەستراو نابێت؛ هاوکات بەرپرسە ئێرانییەکەش بۆ ڕۆیتەرز دووپاتی کردەوە وڵاتەکەی بە توندی وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و تەنانەت لە دەرەوەی ناوچەکەش دەداتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    تەلەفزیۆنی ئێران ڕێنمایی خۆپاراستن لە تەقینەوەی ئەتۆمی بۆ هاووڵاتییانی بڵاوکردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوورین له‌ ڕێكه‌وتن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وه‌ڵامه‌كانمان سنووری ناوچه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەسوکارەکەی: حه‌سه‌ن سەلامە لە زینداندا نۆ گوللەی پێوەنراوە و دۆخی لەوپەڕی مەترسیدایە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: هێرشەکان بۆسەر جەزیرەی قشم سنورداربوون و فراوانتر نابن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: پێشنیازمان ئاڕاستەی ئەمریکا کردووە و ئاڵوگۆڕی پەیامیش بەردەوامە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای دە رۆژ لە گەمارۆدان؛ سوپای زایۆنی لە شاری خەلیل لە کەناری رۆژاوا کشایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گەرووی هورمز... سێ کەشتی نەوتهەڵگر تووشی ڕووداو بوون

سەرەتا