1 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
یهكهم ژنه ڕهش پێست وهك حاكمی ویلایهتی جۆرجیای ئهمریكا ههڵبژێدرا
پەیام
کیشا لانس بۆتەمز بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی ویلایەتی جۆرجیا، بووە یەکەم ژنی ڕەشپێست کە لە مێژووی ئەمریکادا بەو پۆستە هەڵدەبژێردرێت.
بۆتەمز، کاندیدی حیزبی دیموکرات، ڕۆژی سێشەممە لە هەڵبژاردنی ویلایەتی جۆرجیا سەرکەوتنی بەسەر ڕیک جاکسۆن، ملیاردێری کۆماری دا بەدەست هێنا. ئەم سەرکەوتنە یەکێک بوو لەو ئەنجامە چاوەڕواننەکراوانەی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا.
بۆتەمز لە کاتێکدا ئەم سەرکەوتنەی بەدەستهێنا کە ڕیک جاکسۆن لە ڕووی داراییەوە بە شێوەیەکی زۆر لە پێشەوە بوو. جاکسۆن زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری لە سامانی کەسی خۆی بۆ خەرجکردنی کەمپینی هەڵبژاردن تەرخان کردبوو و پشتگیریی دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکاشی لە پشت بوو.
بۆتەمز جێگەی برایەن کێمپ، حاکمی پێشووی جۆرجیا دەگرێتەوە؛ کێمپ بەهۆی سنووردارکردنی یاساییەوە نەتوانیبوو بۆ ماوەیەکی سێیەم خۆی بۆ هەمان پۆست هەڵبژێرێتەوە. بەم سەرکەوتنەشەوە، بۆتەمز دەبێتە یەکەم ژن لە مێژووی ویلایەتی جۆرجیا کە پۆستی حاکمی ئەو ویلایەتە دەگرێتە ئەستۆ.
کێشا لانس بۆتەمز تەمەنی ٥٦ ساڵە، پارێزەر و سیاسەتوانێکی دیموکراتەکانە کە لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایک بووە و لەوێ گەورە بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە