1 کاتژمێر پێش ئێستا
209 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ دانی بە دۆڕاندا نا و وتی، دۆسیەی ئێران هۆکاری سەرکەوتنی دیموکراتەکان بووە
پەیام
دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، دۆسیەی ئێران یەکێک لە هۆکارەکانی دۆڕانی کۆمارییەکان بووە و هەروەها و وتی ئەمریکا هێشتا ئەرکی خۆی لەبارەی ئێران تەواو نەکردووە.
ترهمپ ڕایگەیاند پرسی ئێران یەکێک بووە لەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر دۆڕانی کۆمارییەکان هەبووە، بەڵام هاووڵاتیانی ئەمریکا لە گرنگی ئەو دەستکەوتانە تێدەگەن کە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا بەدەستیان هێناوە.
سەرۆکی ئەمریکا، دانی نا بە دۆڕانی خۆیدا و، پیرۆزبایی لە دیموکراتەکان کرد و وتی: «چاوەڕێی هاوکاری لەگەڵیان دەکەم بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان».
ترهمپ هـــەروەها فۆکس نیوزی بە بەرپرسی بەشێک لەو دۆڕانانە زانی و ڕەخنەی لە شێوازی کارکردنی ئەم کەناڵە گرت کە لە شەقامی ئەمریکیدا ئەو کەناڵە بە نزیک لە کۆمارییەکان ناو دەبرێت.
لەبارەی ئێرانیشەوە، ترهمپ ئاماژەی بەوە کرد ئەرکی ئەمریکا هێشتا لەو وڵاتەدا تەواو نەبووە، بەڵام هاووڵاتیانی ئەمریکا لە گرنگی ئەو دەستکەوتانە تێدەگەن کە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا بەدەستیان هێناوە.
ئەو سەبارەت بە دەسەڵاتی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس وتی، ئەوان کۆنگرێسیان کۆنترۆڵ کردووە، بەڵام لەو پێگەیەدا نین کە بتوانن ویستی خۆیان بەسەر لایەنەکانی تردا بسەپێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە