2 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
باراك ئۆباما: خهڵكی ئهمریكا پهیامی خۆیان گهیاند
پهیام
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، رایگەیاند، هاووڵاتیانی ئەمریکا پەیامێکی ڕوونیان ناردووە و داوای سیاسەتێک دەکەن کە خەڵک یەکدەخاتەوە، نەک دابەشیان بکات.
ئۆباما لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بەوە کرد ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان بەهۆی بەشداریی کاندیدانی شایستە لە هەموو ناوچەکانی ئەمریکا بەدەستهاتوون، تەنانەت لەو ناوچانەشدا کە پێشتر بە دەستی کۆمارییەکانەوە بوون.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وتی ئەو کاندیدانە لە پاشخان و ڕوانگەی سیاسیی جیاوازەوە هاتبوون، بەڵام لەسەر چەند بەهایەکی هاوبەش، باوەڕ بە خزمەتکردنی گشتی و پابەندبوون بە پێشخستنی بەرژەوەندیی خەڵکی ناوچە و ویلایەتەکانیان کۆک بوونەوە.
ئۆباما هەروەها سوپاسی هەزاران کارمەندی هەڵبژاردن و خۆبەخشانی هەردوو حیزبی دیموکرات و کۆماری کرد و ڕۆڵی ئەوانی لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی ڕێکوپێک و جێبەجێکردنی یەکێک لە گرنگترین پرۆسەکانی دیموکراسی بە گرنگ دانا.
ئەو لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد ئەرکی ئێستا ئەوەیە دەست بە کار بکرێت، لە هەر شوێنێک دەرفەتی گۆڕانکاری هەیە ئەو گۆڕانکارییانە ئەنجام بدرێن، ڕێگری لە زیانی زیاتر بکرێت و بناغەی داهاتووەکە دابڕێژرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە