2 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
بڕی قەرزە وەرنەگیراوەكانی دانەغاز لای هەرێم لەسەدا 136 زیادیكردووە
پەیام
قەرزەكانی دانەغاز لەسەر
حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بۆ 189 ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە و بەراورد بە
كۆتایی ساڵی ڕابردوو زیاترلە سەدا 136 زیادیكردووە.
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی
ڕایگەیاند، بڕی پارەی وەرنەگیراوی كۆمپانیاكە لای حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی
كوردستان تا كۆتایی ئەیلوولی 2026 گەیشتووەتە 189 ملیۆن دۆلار، لەكاتێكدا كۆتایی
ساڵی رابردوو 80 ملیۆن دۆلار بووە، بەپێی ڕاپۆرتە داراییەكان، ئەم بڕەیە بەراورد بە
كۆتایی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 136% زیادی كردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە بەرهەمهێنانی
گازی كێڵگەی كۆرمۆر 18% زیادی كردووە و پڕۆژەی فراوانكردنی كەی ئێم 250 تەواو بووە،
دانەغاز تەنها 156 ملیۆن دۆلاری لە هەرێم وەرگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی دانەغاز
لەو بڕە پارەیەی وەرنەگیراوە، 48 ملیۆن دۆلاری پەیوەندیی بە ناكۆكییەكیی ژمێریارییەوە
هەیە كە حكومەت هێشتا پێداچوونەوەی بۆ دەكات.
كۆمپانیاكە لە سەرەتای
تشرینی دووەمەوە دەستی بە ڕادەستكردنی غاز بۆ كەركووك كردووەتەوە. سەرەڕای كێشە
داراییەكانیش، قازانجی پوختی دانەغاز لەم ساڵەدا گەیشتووەتە 152 ملیۆن دۆلار و بەردەوامە
لە گفتوگۆ بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكان و پەرەپێدانی كێڵگەی چەمچەماڵ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە