1 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرکردایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
پهیام
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.
میدیاکانی نزیک لە یەکێتی ڕایانگەیاند کە ئەمرۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەرێوەدەچێت و بافڵ تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات.
کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردنە لەسەر دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان کە بە بەشداری ٥٢ پەرلەمانتار ئەنجام درا و تێیدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا و سێ پەرلەمانتاری یەکێتی بەشدار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە