1 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
كەشناسی: لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبێت
پەیام
كەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند،
ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمتر
دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان 24
پلە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران 10 پلە دەبێت، بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى
داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 06-11-2026
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ
هەوری تەواو دەبێت , لە کاتەکانی بەیانی نمە باران و بارانی مامناوەند لە
ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەبارێت , پاشان بۆ دوایی نیوەڕۆ کاریگەری
شەپۆڵەکە درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین
دەبێت . لە شەودا هەندێک کات باران بەشێوەی لێزمە باران و هەور بروسکە دەبێت بە
تایبەت لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند
دەبێت ( 10-20 ) کم/ک لە هەندێک کات کەمێک چالاکتر دەبێت بە تایبەت لەگەڵ هاتنی
تاوە باران و بروسکە .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات
دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 )
کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 5 – 7 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان:24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سبەی شەممە 07-11-2026
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی
دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت , هەروەها
هەندێک کات باران بەشێوەی لێزمە باران و هەورە بروسکە بێت پێشبینی بەرزبوونەوەی
ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوربەری پارێزگای
هەولێر .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15-25
) کم/ک هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات
دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 )
کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 5 – 7 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تـــــا
3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان:22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 06-11-2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە