2 کاتژمێر پێش ئێستا
147 جار خوێنراوەتەوە
ئەردۆگان: پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بەردەوامە و سازشی لەسەر ناکەین
پەیام
ڕەجەب
تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانوێكیدا ڕایگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی لە
توركیا بەردەوامە و سازشی لەسەر ناکەن.
ڕاشیگەیاند،
كۆنتڕۆڵی پڕۆسەکە
لە دەستی دامەزراوە ئەمنییەکان و ئەو لیژنەیەدایە، کە لەلایەن جێگری سەرۆک کۆمارەوە
سەرۆکایەتیی دەکرێت.
سەرۆککۆماری
تورکیا ئاماژەی بەوەشكرد، بە داماڵینی تەواوەتیی چەک و دەستنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوە، پڕۆسەکە دەچێتە
قۆناغێکی نوێ.
لە شوباتی ٢٠٢٥ دا عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی
پەکەکە، لە ڕێگەی پەیامێکەوە کە لە شاری ئیستەنبوڵ لەلایەن شاندی ئیمراڵییەوە
خوێنرایەوە، بانگەوازی ئاراستەی پەکەکە کرد کە چەک دانێن و کۆتایی بە خەباتی چەکداری بهێنن.
ئەم پەیامە کاردانەوەی گەورەی سیاسیی بەدواوە بوو، هۆكاری هاتنە ئارای گفتوگۆی لایەنە تورکییەکان و دەم
پارتی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری لێكەوتەوە، کە تێیدا داوای چەکدانان و
خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی لە چوارچێوەی نەخشەڕێگەیەکی نوێدا کردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە