1 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی باران و دروستبوونی لافاو دەكرێت
پەیام
لە ئەنجامی كارلێكی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لەگەڵ
بارستەهەوایەكی سارددا، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان گۆڕانكاریی
بەخۆیەوە دەبینێت و بارانی بەخوڕ، تەرزە و هەورەبروسكەی بەهێز ڕوودەدات.
بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان،
لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خێرایی با، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا
بەفر دەبارێت.
لەم چوارچێوەیەدا، هۆشداری
دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە بۆ ئەمشەو و سبەینێ ئامادەكاریی تەواو بكەن بە
مەبەستی بەرگرتن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو و مەترسییەكانی لافاو.
مەترسیی دروستبوونی
لافاو بە پلەی یەكەم لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، كەركووك، ئیدارەی گەرمیان،
شارۆچكەكانی سەیدسادق و دەربەندیخان و ئیدارەی ڕاپەڕین دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە