59 خولەک پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
كەشناسیی هەرێم: لە دوانیوەڕۆوە لە زۆربەی ناوچەكان باران بە لێزمە دەبارێت
پەیام
كەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستانی
بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دوانیوەرۆوە لە زۆربەی ناوچەكان باران بە لێزمە دەبارێت،
سبەینێش باران بە شێوەی پچر پچر لە زۆربەی ناوچەکاندا تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام
دەبێت.
پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك نزمتر
دەبێت بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى
داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 07-11-2026
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی
دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت , لە دوای
نیوەرۆ وە لە هەندێ شوێنی جیا جیا باران بەشێوەی لێزمە باران و هەورە بروسکە دەبێت
، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای هەولێر ودەوربەر
(بەحرکە و خەبات و هیران و شەقڵاوە و کۆیە ) و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە
باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک (ئاکرێ ، بەردەرەش ، بجیل ، دینارتە ) ، ئیدارەی
سەربەخۆی گەرمیان .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15-25
) کم/ک هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات
دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 )
کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 5 – 7 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزمتر دەبێتەوە بە
(4– 5) پلەی سیلیزی بە راوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سبەى یەک شەممە 08– 11 -2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو و نمە
باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچر پچر بەردەوام دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا
تا کاتەکانی ئێوارە پاشان کەشی ناوچەکەمان جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور
دەگۆرێت.
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند
دەبێت ( 10-20 ) کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا
دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم
دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر
دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
07-11-2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە