1 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
هەر كەسێك زانیاری لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بدات 20 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت
پەیام
ئەمریكا پاداشتێكی 20
ملیۆن دۆلاری لە بەرانبەر پێدانی هەر زانیارییەك لەسەر پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران ڕاگەیاند.
بەرنامەی "پاداشت
لەپێناو دادپەروەری" سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوێنێ لە ڕاگەیەنراوێكدا
ئاشكرایكرد "پاداشتێك بە بەهای تا 20 ملیۆن دۆلار لەگەڵ دابینكردنی ڕێوشوێنی
نیشتەجێكردنەوە لە بەرانبەر بەدەستهێنانی هەر زانیارییەك دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمیی
ئێران پێشكەش دەكات".
زانیارییە داواكراوەكان
هەر یەك لە دامەزراوەكان، ئامێرەكان، كەرەستەكان و ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە ناوەندە
زانستییەكانی بواری ئەتۆمیی ئێران كار دەكەن، یان هەر پڕۆسەیەكی پەیوەست بە گواستنەوەی
ئەو كەرەستانە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە
"ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ساڵی 2025 ئاماژەی بەوە كردووە كە ئێران یۆرانیۆم
بە ڕێژەی 60% دەپیتێنێت، كە ئەمەش تەنیا یەك هەنگاوی تەكنیكی لە ئاستی 90%ی پێویست
بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی دوورە".
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا "ئێران تاكە وڵاتی بێ چەكی ئەتۆمییە كە بەو ئاستە بەرزە
یۆرانیۆم بەرهەم دەهێنێت و شارەزایان پێیان وایە ئەم بڕە بۆ دروستكردنی چەند چەكێكی
ئەتۆمی بەسە".
ڕایشیگەیاندووە: پابەندنەبوونی
ڕژێمی ئێران بە مەرجەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم وای كردووە دەزگاكە چاودێریی
بەردەوامی خۆی بەسەر بڕی بەرهەمهێنان و یەدەگی ئامێرەكانی سەنتەرفیوجدا لەدەست
بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە