1 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

كەسێك كە پلانی تیرۆركردنی ترەمپی هەبووە دەڵێت لە مێشكمدا ئەو فەرمانەم پێكراوە

پەیام    

لە نزیك كۆشكی سپی، كەسێك بە تۆمەتی هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆكی ئەمریكا دەستگیر كرا كە گوایە دانی بەوەدا ناوە "دەنگێك لە مێشكیدا ئەو فەرمانەی پێ كردووە".
دەزگای پاراستنی نهێنیی ئەمریكا وردەكاریی دەستگیركردنی كەسێكی چەكداری لە نزیك كۆشكی سپی ئاشكرا كرد دوای ئەوەی دانی بەوەدا نا كە پلانی بۆ تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داناوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی فەرمیی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ كە تۆڕی سی بی ئێس بڵاوی كردووەتەوە "تۆمەتبارەكە كۆچبەرێكی نایاسایی ڤەنزوێلییە بە ناوی (ڕۆنی یۆردڕیكس گوانیبا چیرینۆس) و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو كاتێك دەستگیر كرا، چەندین چەكی جۆراوجۆری پێ بووە".
بەرپرسانی ئەمریكی ئاماژەیان بەوە كردووە "تۆمەتبارەكە دانی بەوەدا ناوە كە دەنگێك لەنێو مێشكیدا بووە و فەرمانی پێكردووە بچێتە واشنتن و ترەمپ بكوژێت". بەو هۆیەوە چەندین تۆمەتی قورسی ئاڕاستە كراوە، لەوانە: گواستنەوەی نایاسایی چەك، هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنیی تۆمارنەكراو، هەڵگرتنی دەمانچە بێ مۆڵەت، بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل بێ ڕێگەپێدان و دزینی كەلوپەل.

دەزگای پاراستنی نهێنی ڕوونی كردەوە كە لە دەوروبەری كۆشكی سپی ڕووداوەكانی پەیوەست بە كێشەی دەروونی زیادیان كردووە، دوای ئەوەی لە مانگی ئایاریشدا، هێزە ئەمنییەكان تەقەیان لە پیاوێكی نەخۆشی دەروونی كرد و كوشتیان، دوای ئەوەی لە نزیك خاڵێكی پشكنین تەقەی كردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: سەركەوتنی دیموكراتەكان تاڕادەیەك جێی سەرسوڕمان بوو

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەسێك كە پلانی تیرۆركردنی ترەمپی هەبووە دەڵێت لە مێشكمدا ئەو فەرمانەم پێكراوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەر كەسێك زانیاری لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بدات 20 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیموكراتەكان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی پێناسە گومرگییەكانی ترەمپ دەدەن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڕەشەی بۆمب گەشتە ئاسمانییەكانی لە چەندین وڵاتی ئەوروپادا پەك خستەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو سیناتۆری ئەمریكی دۆسیە تاوانكارییەكانی ئیپستین هەڵدەدەنەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا پلانی دابینكردنی 90 سەكۆی هەڵدانی مووشەكی پێشكەوتووی بۆ ئێران داناوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج شاخه‌وان له‌ چیای هه‌ڵگورد بێسه‌روشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە

سەرەتا