2 کاتژمێر پێش ئێستا 126 جار خوێنراوەتەوە

قووڵبوونەوەی ناکۆکییەكانی پارتی و یەکێتیی بووەتە جێی سەرنجی میدیا عەرەبییەكان

پەیام   

قووڵبوونەوەی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی بووەتە جێی سەرنجی میدیا عەرەبییەکان.
کەناڵی "سکای نیوز عەرەبیە" لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا تیشک دەخاتە سەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و سلێمانی و پرسیاری ئەوە دەوروژێنێت ئایا هەرێمی کوردستان لە هەوڵی جیابوونەوە لە بەغداوە، بەرە و دابەشبوونی ناوخۆیی هەنگاو دەنێت؟

باسی لەوەشكردووە هەرێمی کوردستان کە لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی دەدا لە عێراق جیاببێتەوە و قەوارەیەکی سەربەخۆ دابمەزرێنێت، ئێستا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ڕووبەڕووی مەترسیی لێکترازانی ناوخۆیی بووەتەوە، بەجۆرێک کە ئەگەری دروستبوونی دوو حکومەت و دوو سەرۆکایەتی لەناو یەک هەرێمدا باس دەکرێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە دابەشبوونی جوگرافی و هەژموونی سیاسی و ئەمنیی هەردوو حزبی سەرەکی (پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆنی هەولێر و دهۆک) و (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زۆنی سلێمانی) کردووە، کە ماوەی چەندین ساڵە لە ململانێ و کێبڕکێی بەردەوامدان لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی دەسەڵات و دابەشکردنی هەژموون لە هەرێمەکەدا.

لەبارەی هۆکاری سەرهەڵدانەوە و تەقینەوەی قەیرانی ئەمجارەی نێوان هەردوو پارتەکە، کەناڵە عەرەبییەکە ڕایگەیاندووە، گرژییەکان دوای ئەوە گەیشتنە لووتکە کە پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی 4ی 11ی 2026 کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی ئەنجام دا، لە کاتێکدا فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەکەی بایکۆت کردبوو.
لە کاردانەوەی ئەو هەنگاوەشدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرۆسەکەی بە هەوڵێک بۆ "دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات" ناوبرد و هەڵوێستی توندی حزبەکەی ڕاگەیاند، بەوەی کە "ئەگەر سەرۆکێک بۆ هەرێم دابنرێت، ئەوانیش سەرۆک دادەنێن، ئەگەر وەزیر دابنرێت، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە وەزیر دادەنێن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قووڵبوونەوەی ناکۆکییەكانی پارتی و یەکێتیی بووەتە جێی سەرنجی میدیا عەرەبییەكان

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: لە دوانیوەڕۆوە لە زۆربەی ناوچەكان باران بە لێزمە دەبارێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای سازانی نیشتیمانی لە پارتی و یەکێتی دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕی قەرزە وەرنەگیراوەكانی دانەغاز‏ لای هەرێم لەسەدا 136 زیادیكردووە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاودێران: كارەساتە ئاوات بە دووئیدارەیی بخوازرێت و مەترسییەكان لەبەرچاونەگیرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی باران و دروستبوونی لافاو دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسی: لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆگان: پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بەردەوامە و سازشی لەسەر ناکەین

سەرەتا