1 کاتژمێر پێش ئێستا
202 جار خوێنراوەتەوە
باری دوو كەشتی پڕ برنجی "بایەعی" گەیشتە عێراق
پەیام
باری دوو كەشتی برنجی
تایبەت بە بەشە خۆراكی مانگانە "بایەعی" گەیشتە عێراق, كە لە 84 هەزار تۆن
برنج پێكدێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆمپانیای
گشتیی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، گەیشتنی دوو كەشتیی بۆ بەندەری
عەقەبە ڕاگەیاند كە بڕی 84 هەزار تۆن برنجی تایلەندییان هەڵگرتووە.
بەپێی زانیارییە ڕاگەیەنراوەكان،
لە كەشتییەكیاندا 40 هەزار تۆن و لەوی دیكەیشیدا 44 هەزار تۆن برنجی تایبەت بە بەشەخۆراكی
مانگانە بار كراوە.
لەوبارەوە، لەما موسەوی
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراك ڕایگەیاند: بەشی كۆنتڕۆڵی جۆری ڕێوشوێنی
پێویستی خۆپارێزی پێویستی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی بەرهەمەكە و گونجانی لەگەڵ
ستانداردە پێویستەكان گرتووەتە بەر.
هاووڵاتییانی عێراق و
هەرێمی كوردستان هێشتا بەشە برنجی مانگی پێنجی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، بەهۆی
دواكەوتنی دابەشكردنی برنجەكەوە، لە
بازاڕەكانی هەرێم نرخی برنج بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، ئەوەش
بارگرانییەكی دیكەی بۆ هاوڵاتییان دروستكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە