1 کاتژمێر پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
گروپێكی چهكداری عێراقی ڕهتیدهكاتهوه ڕازی بووبن به چهك دانان
پهیام
کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە وەڵامی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند هیچ بەڵگەنامەیەکیان بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان واژوو نەکردووە، و داوای لە بەرپرسانی حکوومەت کرد زانیاریی نادروست بڵاونەکەنەوە.
لە بەیاننامەیەکدا، کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق، لێدوانەکانی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی ڕەت کردەوە و ڕوونی کردەوە کە ئەوان تەنیا ڕێککەوتننامەی سەروەرییان هاوشانی سێ گرووپی دیکە و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکوەزیراندا واژوو کردووە و پابەندی بڕگەکانی دەبن. گرووپەکە جەختی کردەوە بە هیچ شێوەیەک هەڵوێستێکی لەو جۆرەیان لەسەر چەکەکانیان دەرنەبڕیوە و هیچ بەڵگەنامەیەکی ڕادەستکردنیان واژوو نەکردووە، هاوکات داوای لە بەرپرسانی حکوومەت کرد لە گواستنەوەی زانیاری بۆ ڕای گشتی بەرپرسیار بن تاوەکو لێکتێنەگەیشتن دروست نەبێت.
ئەم ڕەت کردنەوەیە دوای ئەوە هات کە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ چوار گرووپ گەیشتووەتە لێکتێگەیشتن لەسەر چەک، و عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا ڕەزامەندییان لەسەر ڕێکخستنی چەکەکانیان داوە، هاوکات دانوستان لەگەڵ بزووتنەوەی نوجەبا و کەتیبەکانی حزبوڵڵا بەردەوامە. کێشەی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان لە کاتێکدایە کە سەرچاوە حکوومییەکان هۆشدارییان لە گەیشتنی گفتوگۆکان بە بنبەست دابوو، لە سایەی هەوڵەکانی بەغدا دوای کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦دا تاوەکو لە ڕێگەی نەخشەڕێگەیەکی فەرمییەوە کۆتایی بە دیاردەی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە