1 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنی بەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەكات دەروازەكان لەگەڵ ئێران بكاتەوە

پەیام

كاردانەوەكان لە دیداری تەلەفزیۆنیی وەزیری دەرەوەی عێراق بەردەوامن، لە نوێترینیشدا داوای كردنەوەی سەرلەنوێی خاڵە سنوورییەكان لەگەڵ ئێران دەكرێت.
فراكسیۆنی بەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە ڕێكخراوی بەدر بە سەرۆكایەتیی هادی عامری، ڕاگەیەنراوێكی لەسەر چاوپێكەوتنە تەلەفزیۆنییەكەی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی بڵاو كردەوە و بە توندی فەرمانەكانی ئەمریكای بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەكانی عێراق لەگەڵ ئێران ڕەت كردەوە و داوایشی كرد دەستبەجێ بیانكاتەوە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرای كردبوو كە ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەغداد كردووە سەرجەم دەروازە سنوورییە وشكانییەكانی لەگەڵ ئێران دابخات جگە لە دووانیان؛ فراكسیۆنی بەدر لێدوانەكەی وەزیری بە بەڵگەی دەستوەردان لە سەروەریی نیشتمانی و جێبەجێكردنی ئەجێندای دەرەكی بۆ برسیكردنی خەڵك لەقەڵەم دا.

فڕاكسیۆنەكە داوای كرد كۆتایی بە سیاسەتی دووفاقی لە مامەڵەكردن لەگەڵ دەروازەكاندا بهێنرێت، بەتایبەت داخستنی دەروازەی شەیب لە پارێزگای میسان كە زیانی گەورەی ئابووریی بە هاووڵاتییانی باشوور و ناوەڕاست گەیاندووە.
بەدر هۆشداریی دا كە نابێت عێراق ببێتە ئامرازێك بۆ گەمارۆدانی ئابووریی گەلی ئێران لەپێناو جەنگە نایاساییەكاندا و داوای لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن كرد پابەندی بێلایەنیی خۆی بێت و پاراستنی سەروەری و بژێویی خەڵك بخاتە پێش هەموو گوشارێكی دەرەكییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی بەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەكات دەروازەكان لەگەڵ ئێران بكاتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بەساڵێك زیندانی و پێبژاردنی پێنج ملیار دینار سزادرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێكی چه‌كداری عێراقی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕازی بووبن به‌ چه‌ك دانان

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی داماڵینی چەكی گرووپەكان لە عێراق گەیشتووەتە بنبەست

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینیی سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوچەكە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و سووریا ڕێككەوتنێكی نوێیان لەسەر دۆسیەی ئاوی فورات واژوو كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق دەسپێشخەرییەك بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ئێران و ئەمریكا ڕادەگەیەنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەگەڵ باراك جەختیان لە هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕێگەی دیپلۆماسی كردەوە

سەرەتا