1 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

عێراق و سووریا ڕێككەوتنێكی نوێیان لەسەر دۆسیەی ئاوی فورات واژوو كرد

پەیام   

عێراق و سووریا لەسەر بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەكان و هەماهەنگی لەگەڵ توركیا ڕێككەوتنێكی نوێیان ئەنجام دا.
هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا كۆنووسێكی هاوبەشیان بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەكان واژوو كرد، بەپێی وەزارەتی وزەی سووریا، كۆبوونەوەكە لەنێوان ئوسامە ئەبوو زەید جێگری وەزیری وزەی سووریا و حوسێن عەبدولئەمیر بریكاری وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بەڕێوە چوو.
لە رێككەوتنەكەدا هاتووە هەردوولا كار دەكەن بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی توركیا دەربارەی بەشەئاوی فورات.

كۆنووسەكە ڕێككەوتنی لەخۆگرتبوو لەسەر بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی داتا و زانیارییە ئاوییەكان، ئەنجامدانی پشكنینی خولیی هاوبەش بۆ جۆری ئاو، سەرەڕای پەرەپێدانی هاوكاریی تەكنیكی، بنیاتنانی توانا، و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەكان و چاودێریكردن و كارپێكردنی بەنداوەكاندا.
هەروەها هەردوولا ڕێك كەوتن لەسەر ئامادەكاری بۆ سازكردنی كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵیی نوێ لە ماوەی مانگی ئاداری داهاتودا بە بەشداریی توركیا، لە چوارچێوەی بەهێزكردنی هەماهەنگی سەبارەت بە سەرچاوە ئاوییە سنووربەزێنەكان، بەبێ ئەوەی تا ئێستا ئەنقەرە بە فەرمی بەشداریی خۆی پشتڕاست كردبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق و سووریا ڕێككەوتنێكی نوێیان لەسەر دۆسیەی ئاوی فورات واژوو كرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق دەسپێشخەرییەك بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ئێران و ئەمریكا ڕادەگەیەنێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی لەگەڵ باراك جەختیان لە هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕێگەی دیپلۆماسی كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كاركردنی مامۆستایانی حكومی لە زانكۆ ئەهلییەكان قەدەغە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی بۆ ترەمپ: بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتان قەدەغەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگای میسان... ٥٩ قوتابی تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق... لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ملیاران دۆلار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی تەرخان کراوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لە 14 پارێزگا ڕووماڵی تۆڕی كۆڕەك ڕاگیرا و كۆمپانیاكەش داوای قەرەبوو دەكات

سەرەتا