1 کاتژمێر پێش ئێستا 137 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بەساڵێك زیندانی و پێبژاردنی پێنج ملیار دینار سزادرا

پەیام

دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە تۆمەتی بەدەستهێنانی نایاسایی، سزای ساڵێك زیندانیكردن و پێبژاردنی زیاتر لە پێنج ملیار دیناری بەسەر ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا سەپاند.

بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمیی دەستەی دەستپاكی، دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا، بڕیاری ساڵێك زیندانیكردنی بۆ محەمەد سەعدوون حاتەم سەیهوود، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەركرد، لەسەر بنەمای ماددەی 19 لە یاسای دەستەی دەستپاكی و دەستكەوتی نایاسایی.
دادگاكە سەیهوودی پابەند كرد بە گەڕاندنەوەی زیاتر لە دوو ملیار و 267 ملیۆن دینار و 155 هەزار دۆلاری ئەمریكی، هاوشانی سەپاندنی سزایەكی دارایی بە هەمان بڕ كە كۆی گشتیی پارەی گەڕێنراوە و سزا داراییەكە زیاتر لە پێنج ملیار دینار پێكدەهێنێت.
دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵكە گوازراوە و نەگوازراوەكانی ناوبراوی پەسەند كرد، لەگەڵ پێدانی مافی داواكردنی قەرەبوو بە دەستەی دەستپاكی دوای پلەی كۆتایی بڕیارەكە.

دەستگیركردنی سەیهوود لە كۆتایی حوزەیرانی ڕابردوودا لە چوارچێوەی شاڵاوێكی بەرفراوانی دەزگا ئەمنییەكان بوو بۆ دەستگیركردنی ژمارەیەك لە بەرپرسان و سیاسییە باڵاكان لەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی بەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەكات دەروازەكان لەگەڵ ئێران بكاتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بەساڵێك زیندانی و پێبژاردنی پێنج ملیار دینار سزادرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێكی چه‌كداری عێراقی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕازی بووبن به‌ چه‌ك دانان

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی داماڵینی چەكی گرووپەكان لە عێراق گەیشتووەتە بنبەست

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینیی سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوچەكە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و سووریا ڕێككەوتنێكی نوێیان لەسەر دۆسیەی ئاوی فورات واژوو كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق دەسپێشخەرییەك بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ئێران و ئەمریكا ڕادەگەیەنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەگەڵ باراك جەختیان لە هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕێگەی دیپلۆماسی كردەوە

سەرەتا