1 کاتژمێر پێش ئێستا 70 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی: بە یاسا ڕووبەرووی چەكەكانی دەرەوەی دەوڵەت دەبینەوە

پەیام

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بە هێزی یاسا ڕووبەرووی هەر چەكێكی دەرەوەی دەوڵەت دەبینەوە و ڕێگە نادەین چەكی گرووپەكان ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ، یەكشەممە، لە میانی وتەیەكی لە مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی دابەشكردنی یەك ملیۆن پارچە زەوی لە پارێزگای ئەنبار، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق وتیشی: هیچ چەكێكی دەرەوەی دەوڵەت لە عێراق جێی نابێتەوە و قۆناغی ئێستا قۆناغی بنیاتنان و گەشەپێدانی وڵاتە و دەبێت چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

جیا لەو بابەتە زەیدی لە میانەی قسەكانیدا ئاماژەی بە ئابوری وڵات كرد و وتی پلانیان هەیە تا 2030 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەننە 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
لای خۆیەوە، تۆم باراك، نێردەی ئەمریكا لە عێراق لە پەیامێكیدا لە تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند: پەیامەكەی عەلی زەیدی ڕوونە و داهاتووی عێراق پەیوەستە بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەوە، نەك گروپە چەكدارەكان. "بۆیە جێی گروپە چەكدارەكان لە عێراقدا نابێتەوە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت 30ی ئەیلول هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق كشانەوە، نێوەڕاستی ساڵی داهاتووش وەك دوا وادە بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان دیاریی كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: بە یاسا ڕووبەرووی چەكەكانی دەرەوەی دەوڵەت دەبینەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەت لەبری ژێرخانی ئاوەڕۆی هەولێر گرنگی بە پڕۆژەی ڕووكەش دەدات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    باری دوو كەشتی پڕ برنجی "بایەعی" گەیشتە عێراق

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی بەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەكات دەروازەكان لەگەڵ ئێران بكاتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بەساڵێك زیندانی و پێبژاردنی پێنج ملیار دینار سزادرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێكی چه‌كداری عێراقی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕازی بووبن به‌ چه‌ك دانان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی داماڵینی چەكی گرووپەكان لە عێراق گەیشتووەتە بنبەست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینیی سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوچەكە دەكات

سەرەتا